وه‌زاره‌ته‌كان پلانی چوار ساڵ ئاماده‌ ده‌كه‌ن

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت پلانی وه‌زاره‌تی په‌سه‌ند بكات و وه‌زاره‌ته‌كانیش پابه‌ندی پلانه‌كه‌ بن

K24 - هه‌ولێر:

ئانۆ جوھەر وەزیری گواستنە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ھەموو وەزارەتەکان بە پێی ھێڵە گشتیيەکانی کارنامەی حکومەت، پلانی چوار ساڵی وەزارەتەکانیان ئامادە دەکەن و پێویستە پلانەکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە قبوڵ بکرێت. 

جگە لە سێ وەزارەتەکەی ھەرێم، وەزارەتەکانی دیکەی حکوومەتی ھەرێم، تاوەکو 15ی ئەیلوول پلانی چوار ساڵی وەزارەتەکانیان، رادەستی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن، وەزارەتەکان بە پێی ھێڵە گشتيیەکانی کارنامەی حکومەت پلانەکەیان ئامادەکردووە، پێش ئەوەی پلانەکەش لە وەزارەت و دەستەکان بخرێتەکار، پێویستە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران قبوڵ بکرێت

وەزارەتەکان گەیشتوونەتە دوایين قۆناغی ئامادەکردنی پلانەکەیان، لە ھەر وەزارەتێك لیژنەیەکی باڵا کارى لەسەر ئامادەکردنی پلانەکە کردووە، لە ھەندێك بڕگەی پلانەکەدا، پێویست بووە وەزارەتەکان ھەماھەنگی لەنێوانیاندا ھەبێت، بە وردی سەرجەم پرۆژە و پلانەکان لە پلانی ھەر وەزارەتێك جێی کراوەتەوە.

لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکەی راسپارد، پلانی چوار ساڵی کارکردنیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی کاری ھەر وەزارەتێك بە گوێرەی پلانەكه‌ لە ماوەی چوار ساڵی کارکردنیدا بەرێوەبچێت.

ئ. م