پێكهاته‌كانی كه‌ركووك له رێككه‌وتن نزیك ده‌بنه‌وه
گرنگترین بابەتی گفتووگۆکان کێشە سیاسی و ئەمنیی و ئیدارییەکانه
K24- كه‌ركووك:
هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووك چڕکراونەتەوە، ئەگەرچی لێکنزیکبوونەوە لەنێوان پێکهاتەکان هەیە و کۆبوونەوەکان لە کەشێکی ئه‌رێنی بەڕێوەچوون، بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێك لەسەر کێشەکان جێگیر نەکراوە و پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لێکنزیکبوونەوەی زیاتر هەبێت، گرنگترین بابەتی گفتووگۆکانیش، کێشە سیاسی، ئەمنیی و ئیدارییەکانی شارەکەیە.
له‌مباره‌شه‌وه هۆشیار عەبدولڕەحمان، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی یەکێتی و ئەندامی شاندی دانووستانکاری کورد ده‌ڵێت: كه‌ركوك له‌مه زیاتر به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه ناگرێت، جگه له‌وه‌ی كه پێویسته به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێت، هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناتوانێت به خۆ سه‌پاندن و سته‌مكاری فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و شاره بكات، چونكه ئه‌مه ئه‌زموونێكی شكستخواردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كۆبوونه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به خواسته‌كانی پێكهاته‌ی كوردیش له دانوستانه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه، لیستی برایه‌تی داوای مافی خۆی كردووه، كه زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێكده‌هێنێت و رێژه‌كه‌ی له كۆی لایه‌نه‌كانی دیكه زیاتره، ده‌شڵێت: مه‌رجی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش شتێكی وا نییه كه بگاته ئاستی و بنبه‌ست و نه‌تواندرێت دانوستانی له‌سه‌ر بكرێت.
له‌كاتێكیشدا بڕیاره گەڕی دووەمی دانووسانەکان، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست پێدەکەنەوە و عەرەبەکان نەرمییان نوواندووە و گەشبینن بە ئەنجامی گفتووگۆکان، خه‌لیل حه‌دیدی، سەرکردە لە بەرەی عەرەبی یەکگرتوو و ئەندامی لێژنەی دانووستانکاری عەرەبی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەوەی لە گفتووگۆکان بەدیهاتووە، نووسینەوەی ڕەشنووسێکە و سەرجەم کێشە سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کەرکووکی تێدا جێگیر كراوه.
ده‌شڵێت: تائێستا بەهۆی جیاوازی بۆچوونەکانەوە ڕەشنووسەکە ئیمزانەکراوە، بەڵام لەداهاتوویەکی نزیکدا ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت و دەبێتە بنەمایەك بۆ مامەڵەکردنی هەمووان بۆ داهاتووی کەرکووك.
توورکمانەکانیش دان بە بەرکەوتەی هەڵبژاردن و ڕێژە و قەبارەی نەتەوەکان نانێن و دەیانەوێت پارێزگاری کەرکووووك تا کاتی هەڵبژاردن بۆ ئەوان بێت و پۆستەکانیش بە یەکسانی و بەڕێژەی ٪۳2 دابەش بکرێت، ئه‌مه‌یان بە شاندی كوردیش راگه‌یاندووه.
له‌مباره‌یه‌وه ماریا دوچقهیه، سه‌ركرده له به‌ره‌ی توركمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، "هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕە و پێداگیری لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووك دەکەین، تاکو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، دواتر دەمانەوێت پۆستەکان بەڕێژەی %32 بۆ هەرپێکهاتەیەك دابەش بکرێت، دوای هەڵبژاردنەکانیش پێویستە پۆستی پارێزگار لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووك بەشێوەی خولاو "ده‌وری" بەڕێوە ببرێت.
هەڵبژاردن و سەرژمێری دوو پڕۆسەی گرنگ و چارەنووسسازن و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا بڕیارە لەکەرکووك بەڕێوە بچن، پێش هەر هەنگاوێکیش ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە بەلای کوردەوە خاڵی سەرەکی و پێشمەرجی گفتووگۆ و دانووسانەکانە، بە پێچەوانەوە کورد پێیوایە لە هەردوو پڕۆسەکە زەرەرەمەند دەبێت.
H.B