لیژنه‌ی ده‌ستپاكی داوای روونكردنه‌وه له خه‌رجكردنی 20 ملیار دیناری سلێمانی ده‌كات
داوای له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كردووه چۆنیەتیی خەرجکردنی 20 ملیار دیناری سلێمانى روون بكرێته‌وه
K24 – سلێمانی:
لیژنەی دەستپاکیی لە پەرلەمانی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان كردووه، به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه، لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی له په‌رله‌مان داوای له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كردووه چۆنیەتیی خەرجکردنی 20 ملیار دیناری سلێمانى روون بكرێته‌وه، كه له كاتی ناساندنی ئه‌و شاره وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیریی، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه خه‌رج كرا، چونكه گومان ده‌كرێت ئه‌و پاره به‌هه‌ده‌ر درابێت و بۆ پێشخستنى هونه‌ر له‌شاره‌كه به‌كار نه‌هێنرا بێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبيرى سلێمانى رایگه‌یاند، هیچ پارەیەک بە هەدەر نەدراوە و هیچ پارەیەکیشیان هه‌روا خه‌رج نه‌كردووه، هەموو ئەو نووسراو و کاغەزانەمان لەبەردەستدایە، کە بیخەینە بەردەستی دەزگاکانی چاودێری و دەستپاکی و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و هه‌ر ليژنه‌يه‌ك كه دروست بكرێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
بە پێی یاسای پەرلەمانی کوردستان دەبوو ئەو 20 ملیار دینارە بۆ پەرەپێدانی چالاکییە هونەرییەکان و بنیاتنانی ژێرخانی رۆشنبیری و پڕۆژەکانی تایبەت بە هونەر و کو‌لتوور خەرج بکرێت، کە رەنگدانەوەی هەبێت لە گەشەسەندنی ئاستی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان، بەڵام گلەیی و رەخنەی ئەوانەی دەڵێن بەهەدەردان هەیە، ئەو هاوکاریانەیە، کە بەخشراون و لەیاساکەدا ئاماژەی پێنەکراوە.