فڕاكسیۆنهكانی پهرلهمانی كوردستان چاوهڕێی پڕۆژه یاسای بودجهن
لێژنهی دارایی: به بێ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجە مەحاڵە
K24- ههولێر:
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، چاوەرێن پێش کۆتایی ئەمساڵ، حکوومەتی ھەرێم پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی ھەرێمی کوردستان بنێرێتە پەرلەمان، ئەوان دەڵێن: بهر لهوهی پرۆژە یاساکە ئامادە بکرێت، وا باشترە ھەولێر و بەغدا رێكبکەون، چونکە ئەوکات حکوومەت و پەرلەمان بەرچاویان روونتر دەبێت.
لهمبارهیهوه لوقمان وەردی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: فراکسیۆنەکان چاوەرێن مانگی 12ی ئەمساڵ حکوومەتی ھەرێمی كوردستان پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ رەوانەی پەرلەمان بکات.
له بهرامبهریشدا لێژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان بۆچوونێکی جیاوازی ھەیە، بە رای ئەو لێژنەیە بێ رێککەوتن، حکوومەتی ھەرێم نازانێت داھاتی ساڵی ٢٠٢٠ ی چەند دەبێت، بۆیە وهك لیزا فهلهكهدین كاكهیی، ئهندامی ئهو لێژنهیه دهڵێت: به بێ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، پەسەندکردنی پرۆژە یاسایەکی لەو شێوەیە ئەستەمە
ماوهی 6 ساڵە بەھۆی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی ھەرێم نەیتووانیوە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات و ھەرێمی کوردستان ساڵانە یاسای بودجەی تایبەت بە خۆی ھەبێت.
H.B