كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ خۆكوژیی به‌ڕێوه‌چوو

ئاماره‌كان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دان

K24 - هه‌ولێر:

لە شاری ھەولێر لە رۆژی جیھانی رێگریکردن لە خۆکوژيی   کۆنفرانسێکی نیشتمانی بەڕێوەچوو، ئەمەش وەك ھەوڵێك بۆ دیاریکردنی ھۆکارەکانی خۆکوشتن و کوشتنی مرۆڤەکان.

بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، رێژەی خۆکوشتن  لە بەرزبوونەوەدایە و لە ساڵی 2018 گەیشتۆتە لەسەدا ھەشت. 

سه‌رپه‌رشتیاری کۆنفڕانسەکەش دەڵێت: "بەشی زۆری ھۆکارەکان خەمۆکی و کێشە کۆمەڵایەتییەکانە".

بە پارچه‌ میوزیكێكی رێژوان کە ساڵی پار، لە ماڵەکەی خۆی كۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا، دەستکرا بە کارەکانی یەکەم کۆنفڕانسی نیشتمانی  ڕێگریکردن لە خۆکوژيی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.

کۆنفرانسەکە بە بەشداری کەسوکاری ئەو کەسانەی خۆیان کوشتووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو.

مام عزیز بە پارچە ميوزیکێکی کوڕە جوانەمەرگەکەی، ئەو پەیامەی گەیاند کە "خۆکوشتن چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و دەبێت خۆڕاگر بین و رووبەرووی گرفتەكان ببینەوە".

ئەم بازنانە  ھەر یەکێکیان و پەیامێکی لەسەرە و ھێمایەک بۆ بەردەوام بوون لە ژیان و ھاندانێک  بۆ ڕێگریکردن لە خۆکوشتن  لە ھەرێمی کوردستان و عێراق  وەك یەکەم ھەوڵ لە ڕۆژی  جیھانی ڕێگریکردن لە خۆکوژی   بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

سەرپەرشتیاری كۆنفڕانسەكە كە یەكێ لە كوڕەكانی خۆی كوشتووە بە گرنگی دەزانێت حكوومەت بە سیستەم كار بۆ كۆتاییھێنان بە حاڵەتەكانی خۆكوشتن بێنێت، كە ھۆكارەكانی دەگەڕێتەوە بۆ خەمۆكی و كێشە كۆمەڵایەتیيەكان و بێكاری.