پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی هه‌ولێر به‌ڵێنی خزمه‌تكردن به‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ده‌دات

41ـه‌مین پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا

K24- هه‌ولێر:

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە حەفتای ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، دوای خستنەڕووی سیڤی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسی ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایە دەنگدانەوە و بە کۆی دەنگی ٢٧ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، فرسەت سۆفی وەك پارێزگار ھەڵبژێردرا و بووە ٤١ یەکەمین پارێزگاری ھەولێر.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ھەولێر، سوپاسی سەرۆك بارزانیی كرد كە متمانەی پێداوە و كردوویەتی بە كاندیدی پارێزگاری ھەولێر و جەختیشی كردەوە، لە داھاتوودا ھەموو ھەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بە بێ جیاوازی خزمەت بە ھاووڵاتییانی ھەولێر و شاری ھەولێر بكات.

H.B