پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی هه‌ولێر به‌ڵێنی خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌دات
41ـه‌مین پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا
K24- هه‌ولێر:
لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە حەفتای ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، دوای خستنەڕووی سیڤی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسی ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایە دەنگدانەوە و بە کۆی دەنگی ٢٧ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، فرسەت سۆفی وەك پارێزگار ھەڵبژێردرا و بووە ٤١ یەکەمین پارێزگاری ھەولێر.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ھەولێر، سوپاسی سەرۆك بارزانیی كرد كە متمانەی پێداوە و كردوویەتی بە كاندیدی پارێزگاری ھەولێر و جەختیشی كردەوە، لە داھاتوودا ھەموو ھەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بە بێ جیاوازی خزمەت بە ھاووڵاتییانی ھەولێر و شاری ھەولێر بكات.
H.B