خۆپیشاندهران راستییهكانیان دهرخست حهشد و هێزه عێراقییهكان تۆمهتبار دهكهن
راكان جبووری خهڵك بۆ خۆپیشاندان له دژی ههرێم بهكاردههێنێت
K24 – ههولێر:
راکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك، بۆ تۆمەتبارکردنی پێشمەرگە و حکوومەتی ھەرێم ژمارەیەك عەرەبی سنووری حەویجەی کۆکردەوە خۆپێشاندانێکیان کرد، گوایە کەسووکارەکانیان پێشمەرگە و ئاسایش دەستگیریکردوون، بەڵام کەسووکاری ونبووەکان، پێچەوانەی ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە راستییەکانیان ئاشکراکرد و تۆمەتەکانیش پێچەوانە بوونەوە و حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقیيەکانیان بە رفاندنی کوڕەکانیان تۆمەتبارکرد.
خۆپێشاندانی عەرەبەکان بە پاڵپشتی ڕاکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك رێکخرابوو، ئامانجەکەیان تۆمەتبارکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، گوایە ژمارەیەك بەندکراوی عەرەبیان لایە و پێشمەرگە و ئاسایش بە بێ فەرمانی دادگا دەستگیری کردوون.
بەڵام وەک عەرەب دەڵێت: "جادووهكه بهسهر جادووگهرهكهدا ههڵگهڕایهوه"، بهوپێیهی زۆربەی ئەوانەی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کوڕەکانیان دەکرد، حەشدی شەعبیان بە ڕفاندنی کوڕەکانیان تۆمەتباردەکرد.
یهكێك له ژنه خۆپیشاندهره عهرهبهكان، بهناوی "كهمله هاشم لهتیف" دانیشووی ناحیهی عهباسی، بۆ كوردستان 24 گوتی: "کوڕەکەم ناوی محەممەد ئەحمەد موحسينە قوتابی پۆلی شەشەمی ئەدەبی بوو، ناسنامەکەی لە گیرفانی بوو، باوکی مامۆستایە و بەڕێوەبەری قوتابخانەیە ھەموو بەرپرسانی پەروەردە دەیناسن، لە حەمرین پەڕینەوە ئیتر ونبوون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە، تەلەفۆن بۆ ژمارەکەی کراوە ژمارەکەی لای کەسێك بووە لە دیاله، پەیوەندیمان بە ئەمنی وەتەنی و لایەنە ئەمنیيەکانی دیکەوە کردووە، بەڵام ھیچ وەڵامێکیان نیيە".
پێشمەرگە پێکھاتەکانی کەرکووکی بەبێ جیاوازی لە ھێرش و پەلامارەکانی داعش پاراست، بەڵام لە دوای 16ى ئۆکتۆبەرەوە، ھەندێك لایەنی عەرەبی و تورکمانەکانی ھەڵمەتێکیان لە دژی پێشمەرگە و ھێزە کوردییەکان دەستپێکردووە، پەرلەمانتارێکیش ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
مەبەستێکی دیکەی بەشێك لە لایەنە عەرەبی و تورکمانيیەکان ناشرینکردنی ناو و ناوبانگی پێشمەرگە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە کە بەردەوام بەبێ بەڵگە، پڕۆپاگەندەی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، بەڵام تائێستا حکوومەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە لە دژی ئەو تۆمەتانە بێدەنگیان ھەڵبژاردووە، لە بەرامبەریشدا ھاووڵاتیانی کەرکووك داوادەکەن ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی ئەو کەس و لایەنانە بگیرێنە بەر.
ئ. م