فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەیان لە باڵەییان كردە ئامانج
بەشێك لە پۆش و پاوانی ناوچەكە سوتاوە
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە گوندێكی دۆڵی باڵەییانی دەڤەری باڵەكایەتی ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەیان كردە ئامانج و بەشێك لە پۆش و پاوانی ناوچەكەش سوتا.
پەیامنێری كوردستان24 راگەیاند: "شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا لە گوندی رەزوێلکە-ی دۆڵی باڵەییان، ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان كردووەتە ئامانج".
بەگوێرەی زانیارییەكان، بەشێك لە پوش و پاوانی ناوچەكە سوتاوە و تائێستا زیانە گیانییەكان نەزانراوە.
دۆڵی باڵەییان كەوتووەتە سنووری ناحیەی قەسرێ-ی سەر بە قەزای چۆمان لە سنووری پارێزگای ھەولێر.



ھ.م