ھۆشداری لە سەرھەڵدانی نەوەیەكی نوێی داعش دەدرێت

لە كەركووك بەرپەچی ھێرشێكی داعش درایەوە

K24 - ھەولێر

هۆشداری لە سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێ داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەدرێت و لە کەرکووکیش بەرپەچی هێرشێکی داعش درایەوە.

مەروان جەبارە، گوتەبێژی هۆزەکانی پارێزگای سەڵاحەدین، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی مەعلومە هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێ داعش لە پارێزگاکە، هەروەها گەڕانەوەی خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعشی بۆ ناوچەکانیان لە سنووری پارێزگاکە، بە بۆمبێکی تەوقیتکراوی ناوبرد.

پەیوەست بە داعش، لەلایەكی دیكە حەشدی شەعبی بەرپەچدانەوەی هێرشێکی چەکدارانی داعشی لە نزیک گوندی مەفتول سەربە شارەدێی ئامرلی راگەیاند، رەتیشیکردەوە رێگەی کەرکووک - بەغدایان داخستبێت.

ھ.م