قایمقامی هه‌ڵه‌بجه: داهاتی تابلۆكان بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه: داهاتی فرۆشتنی ئه‌و تابلۆیانه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره ته‌رخان ده‌كرێت
K24- هه‌ڵه‌بجه:
نوخشه ناسیح، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه، به‌رواری 16ی ئه‌یلوولی 2019 تابلۆی ژماره نایابه‌كانی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له زیادكردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێن.
ناسیح له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوتیشی: زیادكردنه‌كه كاتژمێر 1:00ی به‌یانی له هۆڵی بۆنه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه ده‌چێت.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ڵه‌بجه ئاشكراشی كرد، ئه‌و ژمارانه‌ی بڕیاره سبه‌ی له رێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه بفرۆشرێن، له ژماره (1) ده‌ست پێ ده‌كات تا ژماره (9).
داواشی له هاووڵاتیانی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق كرد، به‌شداریی له‌و زیادكردنه‌دا بكه‌ن و ئاشكراشی كرد، داهاتی فرۆشتنی ئه‌و تابلۆیانه بۆ ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان ده‌كرێت.
H.B