هه‌ڵه‌بجه.. فرۆشتنی ژماره تایبه‌ته‌كان له 1 تا 9 ده‌ست پێ ده‌كات
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌داران ده‌كات
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به كوردستان 24 راگه‌یاند، سبه‌ی له زیادكردنێكی ئاشكرادا، تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه له ژماره‌ی یه‌كه‌وه تا نۆ ده‌فرۆشرێن.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌دار و بازرگانان و ئه‌و كه‌سانه كرد كه خوازیارن ژێرخانی ئابووریی هه‌ڵه‌بجه پته‌و بێت، ده‌توانن به‌شداریی له زیادكردنه‌كه‌دا بكه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه، له 13ی ئاداری ساڵی 2014، به بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان بوو به پارێزگا، ئێستاش خاوه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و پێویست ناكات ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگاكه، له پارێزگاكانی دیكه تۆمار بكرێن.
ئ. م