په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار ده‌كرێته‌وه
لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له 15 لێژنه‌وه بۆ 19 لێژنه زیاد ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هەموار دەکرێتەوە و پێشیازی یاساکەش بۆ هەموارکردنەوەكهش لەلایەن فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و بەشێك لە پەرلەمانتارانەوە ئامادە کراوە. پەرلەمانتارێکی پارتیش ئاشکرای دەکات كه رێککەوتنی سیاسی بۆ هەمواکردنەوەکە کراوە و لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان بۆ 19 لێژنە زیاد دەکرێن.
لێژنەی یاسايی پەرلەمانى كوردستان هەنگاوەکانی بۆ هەموارکردنی ئه‌و یاسایه دەست ی‌پێ کردووه، پێشنیازی یاسایەکیان لە بەردەستە بۆ هەموارکردنەوەى 17 ماددە.
جەلال محەمەد ئەمین، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێك له‌و ماددانه‌ی كه بڕیاره هه‌موار بكرێته‌وه، ئەو ماددەیەیه كه رێگە نادات ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنەکەی جیا ببێتەوە، دوای هه‌مواركردنه‌وه‌كه پەرلەمانتار ئازادە لە فراکسیۆنەکەی دەمێنێتەوە، یان فراکسیۆنێکی دیکە پێك دەهێنێت.
هاوكات چیا حەمید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: رێككه‌وتن له نێوان فراكسیۆنه‌كاندا كراوه و بەپێی پێشنیازی یاسای هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان لە 15 لیژنەوە بۆ 19 لێژنە زیاد دەکرێن.
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە 127 ماددە پێك هاتووە، لێژنەی یاسایی پەرلەمان دوای ئامادەکردنی راپۆرته‌كه‌ی، پێشنیازی یاساکە دەداته دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لەم وەرزەی یاسادانان پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموار دەکرێتەوە و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت.
H.B