ماوه‌ی 6 ساڵه 200 خێزانی كوردی ئاواره له ئاكرێ نیشته‌جێن
گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
K24- ئاكرێ:
ماوەی شەش ساڵە 200 خێزانی كوردی ئاوارەی مووسڵ لە كەمپی ماملیان لە قەزای ئاكرێ نیشتەجێن، ھەرچەندە دوو ساڵ بەسەر ئازادكردنەوەی شارەكەیان تێپەڕیوە، بەڵام ھێشتا بەرنامەیان نییە بگەڕێنەوە و، ئەوان ئاماژە بەوە دەكەن، لەلایەك حكوومەتی عێراق ھاوكارییان ناكات و لەلایەكی دیكەشەوە، لە داھاتووی مووسڵ دڵنیا نین، بۆیە مانەوە لە كەمپەكانیان ھەڵبژاردووە.
ئه‌و ئاواره كوردانه داوا ده‌ڵێن، هیچ گرێنتییه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌وان له مووسڵ نییه، بۆیه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، چاره‌یه‌ك بۆ دۆخی ئه‌وان بدۆزرێته‌وه، چونكه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ناتوانن بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ مووسڵ بكه‌نه‌وه.
وه‌ك به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه‌ش ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئاستی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان وه‌ك جاران نه‌ماوه و لاوه‌ند خسرۆ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند هاوكارییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر یارمه‌تییه‌ك به ده‌ستی ئه‌وان گه‌یشتبێت، گه‌یاندووه‌ته ئاواره‌كان.
H.B
