كه‌ركووكییه‌كان باس له مه‌ترسییه‌كانی سه‌رژمێری له شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر له‌م دۆخه‌دا سه‌رژمێری بكرێت قه‌باره‌ی پێكهاته‌كان دیار نابێت
K24- كه‌ركووك:
به‌هۆی ئه‌و دۆخه سه‌ربازییه‌ی له كه‌ركووك له ئارادایه و، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ته‌عریب و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی ئه‌و شاره له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاواره‌ییدا، كوردی ئه‌و پارێزگایه پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتی له شاره‌كه‌یان به مه‌ترسی بۆ دیارخستنی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌بینن.
له‌كاتێكدا پرسی سه‌رژمێری له سه‌رانسه‌ری عێراق به گشتی و پارێزگای كه‌ركووك به تایبه‌ت بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رم، هاووڵاتیانی كورد له كه‌ركووك ده‌ڵێن: ئه‌وان هێشتا شارەکەیان لە دۆخێکی نائاسایدا دەبینن.
جگە لە کورد، تورکمانەکانی کەرکوکیش بەم دۆخەی ئێستا لەگەڵ سەرژمێریدا نین، لەنێو هێزە تورکمانیەکان، بەرەی تورکمانی ڕابەرایەتی ئەو بۆچونە ئەکات کە پێویستە سه‌رژمێری دوابخرێت و لەم کاتەدا ئەنجام نەدرێت.
ئیستبرق یزار ئۆغڵۆ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ترسمان هەیە ساختەکاری تێی بکرێت، ئێمە پاڵپشتی ڕاپرسی دەکەین بەڵام لەم دۆخەی ئێستا نا، بەم ئالیەتەش پێمان قبوڵ نیە، داوای پێکهێنانی لێژنەی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ سەرپەرشتی کردنی ئه‌و پرۆسه‌یه".
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە دواین کۆبوونەوەی خۆی بڕیاری کۆتایی داوە، کە لە ساڵی داهاتوو سەرژمێری لەسەرجەم شارەکانی عێراق ئەنجامبدات، ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش دەگرێتەوە، ئامادەکاری تەواویشی بۆ ئەو سەرژمێریە کردووە، بەڵام کورد لە ئێستاوە دەڵێن: نابێت ئەو سەرژمێرییە وەك کارتێکی سیاسی دژ کورد بەکاربهێنرێت.
H.B