هیچ تابلۆیێكی ژماره تایبهتهكانی ئۆتۆمبێلی ههڵهبحه نهفرۆشرا
بهشداربووێك هۆكاری نهفرۆشرانی تابلۆكان ئاشكرا دهكات
K24- ههڵهبجه:
زیادکردنی ئاشکرا بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە (1) تا (9)ـی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدرا. لەم زیادکردنەدا هیچ ژمارەیەك نەفرۆشران و ئەوانەی داواکاریان پێشکەش کردبو بۆ کڕینی ئهو تابلۆیانه، گرانی نرخەکانیان بەهۆکاری نەفرۆشتنی ژمارەکانیان زانی و پێیان وایە، ئەو نرخە بۆ ئەمڕۆ زۆرە.
زیادکردنەكه بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بەڕێوە چوو، بەڵام هیچ کام لە تابلۆکان نەفرۆشران، نهجمهدین مهحموود، كه خاوهن كمپانیای نیمۆیه و داواکاری پێشکەش کردبوو بۆ کڕینی تابلۆی ژمارە یەك دهڵێت: هۆكاری نهفرۆشرانی تابلۆكان بۆ گرانی نرخهكانیان دهگهڕێتهوه.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەش کە خۆی سەرپەرشتی لێژنەی زیادکردنەکە دەکرد دەڵێت: لە ۱٥ڕۆژی داهاتودا زیادکردنەکە دوبارە دەکریتەوە و داواکارین لەوانەی خوازیاری بەشداریکردنن، سەرجەم رێكکارە یاسایەکان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو تابلۆیەی دەیانەوێت بەدەستی بهینن.
دوای 5 ساڵ لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، تابلۆی ژمارە ۱ تا ۹ی ئەو پارێزگایە خرایە زیادکردنی ئاشکراوە، تابلۆی ژمارە ۱ بڕی یهك ملیار دیناری بۆدانرابوو، کەسی بەژداربووی زیادکردنەکە پێویست بوو لە 20%ی ئەوبڕەی کە دانراوە وەك بارمتە لە پێشەکیدا بدات، هەمو تاکێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری پیشکەش بکەن، بۆبەدەست هێنانی ئەو تابلۆیانە، بەو مەرجەی سەرجەم رێکكارە یاساییەکانی تەواوکردبیت، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دیاریكراون.
H.B