بە یاسا رێگری له به قاچاغبردنی نهوتی ھەرێمی كوردستان دهكرێت
پهرلهمان خوێندنهوهی بۆ ژمارهیهك پڕۆژه یاسا دهكات
K24 - ھەولێر
هەرێمی کوردستان لە رێگەی یاساوە رێگری لە بە قاچاغبردنی نەوت و بەروبوومەکانی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش یاسایەکی عێراق لە هەرێمی کوردستان بەرکار دەکات، بە ناوی پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاغی نەوت و بەروبوومەکانی.
لیژنەی سامانە سرووشتییەکانیش ئاشکرای دەکات، وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش بەپێی ئەم یاسایە لایەنی دەسگیرکردنی قاچاغچیەکان دەبن. ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە و پیشنیازە یاسایەک بکات، یەکێکیان ئەو پرۆژە یاسایەیە.
پڕۆژە یاسای بە قاچاغبردنی نەوت و بەرهەمەکانی لە 9 ماددە پێکهاتووە یاسایەکی پەرلەمانی عێراقە و هەموار دەکرێتەوە، دواتر ئەو ماددانەی لەگەڵ هەڵكەوتەی جوگرافی و هەلومەرجی هەرێمی کوردستان دەگونجێت بەرکار دەکرێت. گرنگترین ماددەکانیش بەپێی ئەم یاسایە رێگە نادرێت بەبێ رەزامەندی حکوومەت هیچ نەوتێک یان بەرھەمێكى بە تەنکەر یان بە رێگەی نایاسايی بگوازرێتەوە و وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش لایەنی جێبەجێکاری ئەم یاسایە دەبن.
ھ.م