سەرۆکی ئەمەریکا: لەگەڵ هەر وڵاتێک ئامادەی جەنگین
جەنگمان ناوێت بەڵام ئامادەین
K24 – ههولێر:
سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیێنێت کە جەنگیان لەگەڵ ئێران ناوێت، بەڵام ئامادەی جەنگن لەگەڵ هەر وڵاتێک.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کاردانەوەی هێرشی حوسییەکانی بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە پاڵپشتی بۆ وڵاتەکە دەربڕی و رایگەیاند، ئەمەریکا بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە سعودیە دەکات و لە ئێستاش دەمانەوێت دڵنیابن کێن ئەوانەی لە پشت هێرشەکانی سەر سعودیەن، هەرچەندە دەشزانین کێ هێرشەکەی ئەنجام داوە.
گوتیشی کە سزاکانی سەر ئێران لاناچن و لەسەر ئەو هێرشانەش قسە لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و ئەوروپا دەکەن.
هاوکات سەرۆکی زۆرینەی کۆمارییەکانیش لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا لەسەر هەمان پرس داوا دەکات هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، ئێران رووبەڕووی سزای زیاتر بکەنەوە.
بەهۆی هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، نیوەی بەرهەمی نەوتی سعوودییە راگیرا و بەمەش نرخی نەوت بەرزبووەوە.
Financial Times
H.J