وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن راگەیەندرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، 20ـی ئەیلوولی 2026 ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەپەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی 2026-2027.

پەیمان خواجە گوتیشی: رۆژی یەکشەممە، 20ـی 9ـی 2026،  دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.

یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دەرکردنی فەرمانێکی وەزارییەوە رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریی کرد.

بە پێی فەرمانە وەزارییەکە 1ـی ئەیلوولی 2026، رۆژی دەستبەکاربوونەوەی فەرمیی مامۆستایان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) دیاریکرابوو.