مسته‌فا چاوڕه‌ش: یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه
"ھەموومان ھەوڵ بۆ ئەوە بدەین یەك ھێزی پێشمەرگەمان ھەبێت"
K24 - سلێمانی
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یەكەی 70 تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، كاری له پێشینه‌یان چڕكردنه‌وه‌ی ههوڵهكانیانه بۆ له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
مستەفا چاوڕەش، گوتی: "دەبێ ھەموومان ھەوڵبدەین ھێزی پێشمەرگە بكەین بە ھێزی خەڵكی، ئێمە یەكەم ھەنگاومان لەو پێناوە دەبێت و ھەموومان بەرامبەر بە نەیارانی كورد بە یەك ھێز بچینە مەیدانەوە".
ئاماژەی بەوەشدا: "بۆ ئەوە ئەم پۆستەم وەرگرتووە كە تەواوكەری خەباتی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بم".