به‌غدا ره‌تیكرده‌وه به به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران رازی بێت
له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه ناچار ده‌كرێن بگه‌ڕێنه‌وه عێراق
K24 – هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، جاسم عه‌تییه ره‌تیكرده‌وه، به‌غدا رازی بێت به به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه بۆ به‌غدا.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی (RT)ی رووسی، جاسم عه‌تییه گوتی: دوای چه‌ند رۆژێك، شاندێكی حكوومی عێراق سه‌ردانی جنێڤ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له ده‌ره‌وه بخاته به‌ر باس.
گوتیشی: پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له باره‌ی ناسنامه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێت، كه هیچ پێناسێكیان پێ نییه و خۆیان به هاووڵاتی عێراق ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق هانی په‌نابه‌ران ده‌دات ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێككاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ئاسان بكه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دوای ئه‌وه دێت ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی عێراق له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا رایانگه‌یاندووه، رێككاری توند دژیان گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زۆره‌ملێ بگه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق.