لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌یانه‌وێت به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق بكه‌ن
به‌رپرسێكی یه‌كێتی: به یەك لیستی مەترسی لە دەستدانی خاك و رێژەی کورد کەم دەکەینەوە
K24- هه‌ولێر:
هەفتەی داهاتوو لایەنە سیاسیەکان بڕیار لە بارەی یەك لیستی کورد بۆ بەشداریكردن له هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەدەن. له‌كاتێكیشدا ماوەی کەمتر لە سی رۆژ لە بەردەم لایەنە سیاسیەکانە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لایەنە کوردستانیەکان وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانی یه‌ك لیستی له پارێزگاكانی کەرکووك و نەینەواو سەلاحەددین و دیالە لە گفتوگۆدان.
له‌مباره‌شه‌وه خه‌سرۆ گۆران، سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای دەکات، حزبەکەی لەگەڵ یەك لیستی دایە.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كاندا ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ یه‌ك لیستیداین.
ئازاد جوڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كانی یەکێتیش دەڵێت: بۆ ئەوەی خاك لە دەست نەدەین، دەبێت به یەك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ین.
بریارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت، ئەمه‌ش لە کاتێکدایە دۆخی ناوچە کوردستانییەکان ئاسای نیە و کورد لە رووی ئیداری، سیاسی و هێزەوه لەو ناوچانە بوونی نییە، جگە لەمه یاساکەش وەك پیلانێك دژی کورد هەموار کراوەتەوە، بۆ دوورخستنەوەی مەترسیەکان سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە، کورد بە یەك لیست بەشداری بکات.
H.B