کتێبی "وتاری سیاسی پوتین و بارزانی له سۆسیۆلینگویستیکدا" بڵاوكرایه‌وه
ستایل و شێوازی وتاری هه‌ردوو سه‌رۆک خراوه‌ته‌ڕوو

K24 – هه‌ولێر:
کتێبی وتاری سیاسی پوتین و بارزانی له سۆسیۆلینگویستیکدا لە نووسینی هاوکار حهمهفهرهجه و له چاپخانه‌ی رۆکسانا له شاری هه‌ولێر چاپکراوە.
نووسه‌ر بۆ كوردستان24 ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و کتێبه له بنه‌ڕه‌تدا نامه‌یه‌کی ماجستێره به زمانی رووسی نوسراوه و پێشکه‌شی کۆلێژی فیلۆلۆجی کراوه له زانکۆی ئاریۆڵ له رووسیا و به پله‌ی نایاب وه‌رگیراوه.
خودی نووسه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و پاش هه‌ندێک گۆڕانکاری له چوارچێوه‌ی کتێبێکی 248 لاپه‌ڕه‌ی ئاماده‌ی کردووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی سپاردنی 591 ساڵی 2019 پێدراوه.
هاوکار حه‌مه‌فه‌ره‌ج له باره‌ی بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌و کتێبه ده‌ڵێت: وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاری کۆنکرێتییه له لێکۆڵینه‌وه‌ی وتاری سیاسی له چوارچێوه‌ی سۆسیۆلینگویستیکدا، پێش هه‌موویان ئه‌و پرسیارانه‌ی په‌یوه‌ندی به تایبه‌تمه‌ندی وتاری سیاسی ڤلادیمیر پوتین و مه‌سعود بارزانی هه‌یه.
گوتیشی: به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م کتێبه بریتییه له تایبه‌تمه‌ندی زاره‌کی و نازاره‌کی (زمانی جه‌سته‌ی) هه‌ردوو سه‌رۆک له سۆسیۆلینگویستیکدا.
لێكۆڵه‌ر له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی کتێبه‌که ده‌ڵێت: كتێبه‌كه دابه‌شی سه‌ر سێ به‌ش كراوه، به‌شی یه‌که‌م باس له دروستبوون و پێشکه‌وتنی سۆسیۆ لینگویستیک وه‌کو زانستێک ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌مک و مانای زانستی سۆسیۆ لینگویستیک شیکراوه‌ته‌وه، دواتر باس له په‌یوه‌ندی سۆسیۆ لینگویستیک به ره‌وانبێژی کراوه، هه‌ر له به‌شی یه‌که‌م باس له چۆنیه‌تی دروستکردنی کاریگه‌ری له سه‌ر گوێگر له رێگای وتاری زاره‌کی (ئاخاوتن) وتاری نازاره‌کی (زمانی جه‌سته) کراوه.
روونیشیكرده‌وه، له به‌شی دووه‌مدا ره‌هه‌نده بنه‌ڕه‌تییه‌کانی وتاری سیاسی له چوارچێوه‌ی سۆسیۆ لینگویستیک خراوه‌ته ڕوو، باس له داڕشتن و ڕووخسار و کاروکرداری وتاری سیاسی کراوه هه‌روه‌ها بنه‌ما باوه‌کانی پیشکه‌وتنی وتاری سیاسی دیاری کراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له به‌شی سێیه‌مدا باس له تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنانی زاراوه و ده‌سته‌واژه و ره‌وانبێژی وتاری سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک پوتین کراوه، هه‌روه‌ها ستایل و شێوازی وتاری هه‌ردوو سه‌رۆک خراوه‌ته‌ڕوو له کۆتایدا باس له تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردووكیان كراوه.
نوسه‌ر ده‌لێت: ئه‌م کتێبه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ بۆ لێکۆڵینه‌وه زانستی و ئه‌کادیمییه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی به‌ره‌و پێشچوونی سێکته‌ری دیپلۆماسی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی رووسیا.
هاوکار حهمهفهرهجه ئه‌وه‌شی گوت: هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە له ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا، وەفایهکە بۆ جەنابی سەرۆک کە رابەرایەتی میللەتی کوردی کرد، بۆ گەیشتن به سەربەخۆیی و لە هەمانکاتدا سوپاسگوزارییەکە بۆ سەرۆک پوتین کە تاکە سەرکردەبوو لە ساتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی نەرێنی لە سەر ریفراندۆم نه‌بوو هەروەها لە چەندین لێدواندا ریفراندۆم و سەربەخۆیی بە مافی ره‌وای گەلی کورد لەقەڵەمدا.