ئێران لە بودجەی 2020 پشت بە داهاتی نەوت نابەستێ
ئامادەكاری بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو دەكات
K24 - ھەولێر
لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتووی ئێران، پشت بە داھاتی نەوت نابەستێت و بەبێ نەوت بودجەكەی پەسەند دەكات.
رێكخراوی پلاندانانی گشتی ئێران، ئامادەكاری بۆ بودجەی ساڵانە دەكات و بڕیاریشە لە 21 ئازاری ساڵی 2020 بودجەكە رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردنی، بەڵام بەگوێرەی رێكخراوەكە بەھۆی سزاكانی ئەمەریكاوە بۆ سەر كەرتی نەوت، ئێران لە بودجەی ساڵی 2020 داھاتی نەوت ھەژمارناكات.
ئاماژەی بەوەشكراوە، ھەژمار نەكردنی داھاتی نەوت لە بودجەی ساڵی داھاتوو بۆ دۆخی ئێستای ئابووری ئێران دەگەڕێتەوە، ھەروەھا داھاتی نەوت بۆ پڕۆژەكانی بوونیاتنانەوە سوودی لێوەردەگرن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بری داھاتی نەوت، ھەوڵدەدەن چاوخشاندنەوەی بە سیستمی باج بكەن، چونكە ئەو باجەی ئێستا ھەیە، لەگەڵ دۆخی دارایی ھاووڵاتیان ناگونجێت.
ھ.م