شەڕی پەكەكە و توركیا ئارامیی لە گوندەكانی ئامێدی ناھێڵێ
بۆردوومانكردنی چیای مەتین لەلایەن توركیا ترس بۆ گوندەكانی دەورووبەر دروست دەكات
K24 - ئامێدی
چیای مەتین كە نزیك گوندی گوھەرزێ و بەلاڤەی دەڤەری ئامێدی، بەھۆی بوونی پەكەكە تا ئێستا زیاتر لە 40 جار لەلایەن توركیا بۆردوومان كراوە، بەھۆی بۆردوومانەكان جگە لە سووتانی رەز و باخ و پووش و پاوانی ناوچەكە، زیان بە خانووبەرەی گوندنشینانیش كەوتووە.
بەشێك لە گوندنشینانی دەڤەری ئامێدی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بۆردوومانەكان ترس و دڵەڕاوكێیان لە ناوچەكە دروست كردووە و ھاووڵاتیەك دەڵێ "منداڵەكانمان زۆر دەترسن، بەتایبەتی لە شەوان".
گوندنشینێك كە بۆ كوردستان24 دوا، رایگەیاند: "بەھۆی بۆردوومانەكان دیواری خانووەكانمان زیانی زۆری بەركەوتووە و لەكاتی بۆردوومانەكاندا دەترسین خانوو بەسەرماندا بكەوێتە خوارەوە".
ھ.م