بتكوین به‌رامبه‌ر دۆلار شكا
خواست له‌سه‌ر گرێبه‌سته دواخراوه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دراوی ئه‌لیكترۆنی بتكوین، به رێژه‌ی له سه‌دا 15 به‌های خۆی له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ده‌ستدا.
له ماوه‌ی سێ مانگ و نیوی رابردوودا یه‌كه‌مجاره بتكوین به‌و جۆره به‌های خۆی له ده‌ست نه‌داوه.
شیكه‌ره‌وه ئابوورییه‌كان ده‌ڵێن: هۆكاری دابه‌زینه‌كه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر گرێبه‌سته دواخراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شیكه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان وتووه، كه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌كان بێهیواكه‌ره.
له نوێترین ئاڵوگۆڕه‌كانیشدا، بتكوین به رێژه‌ی 12.50 و له 8473 دۆلاره‌وه دابه‌زی بۆ 7998 دۆلار و ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستیه‌تی له ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه تاكو ئێستا.