شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆده‌بنه‌وه
K24- به‌غدا:
محەممەد شاکر، پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاند، شانده‌كه لەسەر چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، شاندەکە لە لێژنەی یاسایی، نەوت و گاز و دارایی پێک هاتووە و گوتیشی، لێکنزیکبوونەوەی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان به سه‌ردانێك لە بەغدایە، له‌م باره‌شه‌وه بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆكی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكانمان سیاسەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان‌مان روون كردووەتەوە، كە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانە و مادام لە چوارچێوەی دەوڵەتێك بەیەكەوەین، تاكە رێگە لەبەردەممان چارەسەركردنی گرفتەكانمانە بە رێگەی دیالۆگ.
H.B