"پێشبینی ده‌كرێت به‌ر له كاتی هه‌ڵبژاردن پارتی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك"
محه‌ممه‌د خورشید: ئه‌گه‌ر پارتی نه‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووكیش پاڵپشتیی له لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئاستێكی باش دان و پێشبینیی ده‌كرێت تا كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پارتی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك.
محەممەد خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووك رایگەیاند، گفتوگۆی باش لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کورستان و بەغدا هەیە، بۆیە پێشبینیی دەکەین تاوەکو کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پارتی بگەڕێتەوە کەرکووك.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتیشی، ئه‌گه‌ر پارتی نه‌گه‌ڕێته‌وه کەرکووكیش، ئه‌وا لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی پشتیوانی لە لیستی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان دەکەین.
سەبارەت بە لیستی هاوبەشی لایەنەکان، به‌رپرسی لقی سێی پارتی ئاشکرای کرد، لایەنەکان لەسەر ئه‌وه رێككه‌وتوون، به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكدا بكه‌ن.
H.B