حكوومه‌ت ژماره‌یه‌ك پڕۆژه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
له‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ند ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بریارە هەفتەی داهاتوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند پرۆژەیەك بنێرێتە پەرلەمان و ئەندامێکی پەرلەمانیش لە فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای دەکات، كە یەكێك لەو پرۆژانە، پرۆژە یاسای چاکسازیە. ئەندامێکی لێژنەی چاکسازیش ئەو مادانە ئاشکرا دەکات، كه حکوومەت پێداچوونەوەیان بۆ دەکات.
خه‌دیجه عومه‌ر مزووری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ئاشکری دەکات: چاوەرێ دەکەین هەفتەی داهاتوو ژمارەیەك پڕۆژە لە حکوومەتەوە بگەنە پەرلەمان و دوای گەیشتنیان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.
له‌كاتێكیشدا پڕۆژە یاسای چاکسازی ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە، حکوومەت و پەرلەمان لێژنەی باڵایان بۆ پێكهێناوە و بڕیاره به‌م نزیکانە له‌سه‌ری کۆببنەوە، دوای رێککەوتنی حکوومەت و پەرلەمان، پرۆژەکە دەدرێتە پەرلەمانتاران.
له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئەندامی لێژنەی چاکسازی باس لەو مادانە دەکات، كه پێداچوونەوەیان بۆ کراوە، بە تایبەت دەرماڵەی فەرمانبەران، خانەنشینان، یەکە ژمێریاریەکان و رێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.
پێشتریش هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای کرد، حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم پێوستی بە 22 یاسا هەیە، لە قۆناخی یەکەمدا نزیکەی 8 پرۆژە دەنێردرێتە پەرلەمان، هەوڵەکانی حکوومەتیش بۆ ئەوەیە، لەم وەرزەی یاسادانان پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند بکرێت.
H.B