له كه‌ركووك 10 هه‌زار نه‌مام ده‌چێندرێن به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌كانی سه‌ر شه‌قام له‌ناویان ده‌به‌ن
كه‌ركووك.. داوای زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و پاراستنی نه‌مامه‌كان ده‌كرێت
K24- كه‌ركووك:
لەکەرکووك ھەڵمەتی چاندنی 10 ھەزار نەمام ڕاگەێنرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێك لە ھەڵمەتەکە، بەشێکی زۆر لە نەمامەکان کەوتنە ژێر پێی ئاژەڵەکان، ئەمەش ڕێکخەرانی ھەڵمەتەکەی نیگەران کردووە، کە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ڕێگری لەبەخێوکردنی ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات لەناو شاردا بكرێت و ئیدارەی شارەکەش بەکەمتەرخەم دەزانن.
هاووڵاتیانیش كه پاڵپشتی له‌و جۆره هه‌ڵمه‌تانه ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن رێگری له به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له سه‌نته‌ری شار بكرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا كاوه ده‌لۆ، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركووك نایشارێته‌وه، كه ناتوانن كۆنترۆڵی دیاره‌ده‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ناو شار بكه‌ن.
بەخێوکردنی ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات لەسەر شۆستە و شه‌قامه‌کانی كه‌ركووك بووەتە دیاردە و لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیشدا ڕەچاوی سەوزایی نەکراوە.
H.B