شه‌ممه‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان لیستی هاوبه‌شی كوردستانی تاوتوێ ده‌كه‌ن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و تاوتوێی پێكهێنانی پرسی یه‌ك لیستیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كرد و بڕیاره شه‌ممه ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان لیستی هاوبه‌شی كوردستانی تاوتوێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی لیستێكی هاوبه‌ش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه و خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی، رایگه‌یاند، لیسته هاوبه‌شه‌كه پارێزگاكانی كه‌ركووك و مووسڵ و دیاله له‌خۆ ده‌گرێت.
خه‌سرۆ گۆران گوتیشی: بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیاری كۆتایی له باره‌ی راگه‌یاندنی لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردییه‌كان بدرێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه.
ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هیچ جیاوازییه‌كمان له باره‌ی ئه‌و لیسته‌وه نییه و ناوی لیسته‌كه‌ش ده‌بێت به راوێژ و ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت.
سه‌باره‌ت به لیستی كه‌ركووك كوردستانییه، خه‌سرۆ گۆران گوتی: ئه‌وه ته‌نیا پێشنیاز بووه و بۆ كه‌ركووك بووه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت لیستێكی سه‌رتاسه‌ریمان هه‌بێت ده‌بێت ناوێك بێت كه بۆ هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كان بێت و هه‌موو لایه‌ك كۆك بن له‌سه‌ری و مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككبكه‌ون.
خه‌سرۆ گۆران، ئاشكراشیكرد، رۆژی شه‌ممه، رۆژی مورافه‌عه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌یه، كه هه‌رێمی كوردستان دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆماری كردووه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، خه‌سرۆ گۆران رایگه‌یاند، حكومه‌ت بڕیاریداوه باره‌گاكانی پارتی بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك و قۆناغی یه‌كه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و قۆناغی دووه‌میش راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكان و قۆناغی سێیه‌م درووستكردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێی پارێزگای كه‌ركووكه.
خه‌سرۆ گۆران دووپاتیشیكرده‌وه، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی لای سه‌ركردایه‌تی پارتییه و ئه‌و بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
بڕیاره له مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، كوردیش داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و تاوتوێی پێكهێنانی پرسی یه‌ك لیستیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كرد.
خه‌سرۆ گۆران هیواشی خواست كورد رێژه‌ی خۆی له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا له ده‌ست نه‌دات و نیوه‌ی كورسییه‌كانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: پارتی رای وایه، له سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم یه‌ك لیست درووست بكرێت و پێشبینی ده‌كه‌م، ناوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیی بێت.