رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی 4 قه‌زای سنووری پارێزگای هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه
ده‌بێت له‌ماوه‌ی (70) رۆژدا ته‌واو بكرێن
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 40 ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكان ته‌رخانكرد، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه بڕی 10 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و رواندز پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كان پێش هاتنی وه‌رزی زستان، بۆیه تیمه‌كان به‌خێرایی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی كاره‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن.
ڕێگای هامڵتۆن له نێوان سۆران چۆمان له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ڕێگاكه كه‌ند و چاڵی زۆری تێكه‌وتووه، به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تا ئاستێكی باش سیتسه‌می هاتووچۆ ڕێكده‌خاته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كورتمه‌ودا.
حكوومه‌ت بڕی (40)ملیاردیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاسه‌ره‌كییه‌كان ته‌رخانكردووه‌و ده‌بێت له‌ماوه‌ی (70) رۆژدا كۆمپانیای جێبه‌جێكار كاره‌كانی ته‌واو بكات، له‌و بڕه‌پاره‌یه‌ش (10) ملیار دینار بۆ ڕێگاكانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ته‌رخانكراوه و قه‌زاكانی سۆران، مێرگه‌سۆر، ڕواندز و چۆمان پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه.
ئ. م