دوای 40 ساڵ عێراق كەشتییەكی رەوانەی ئەمەریكای باكوور كرد
"پابەندنی ھەموو رێكارە یاساییە نێودوەڵەتییەكان بووە"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیاند، دوای 40 ساڵ جارێكی دیكە رێگای دەریای لەگەڵ ئەمەریكا باكوور كرایەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، رێگای ئاوی لە نێوان عێراق و بەندەری ڤانكۆڤەری كەنەدی و لۆس ئەنجڵسی ئەمەریكا كراوەتەوەو، ئەمەش ھەنگاوێكی ئەرێنی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو ناوچەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەیشتنی یەكەم كاروانی كەشتی كۆمپانیای حەدبا بۆ كەنەدا دوای 43 رۆژ سەركەوتنێكی مەزنە و كۆمپانیا عێراقییەكەش پابەندنی ھەموو رێكارە یاساییە نێودوەڵەتییەكان بووە كە رێكخراوی دەریای جیھانی وەكو مەرج لەسەر كۆمپانیاكانی جیھانی داناوە.
بەندەری ڤانكۆڤەر كەنەدی، یەكێكە لە گرنگترین بەندەرە بازرگانییەكانی جیھان و پێشوازی لەو كەشتیانە ناكات كە پابەندی یاسا نێودوەڵەتییەكان نابن.
ھ.م