یوڤێنتۆس به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
كریستیانۆ له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه ژماره‌ی گۆڵ و ئاماره‌كانی زیاتر بوون
له گه‌ڕی شه‌شه‌می سێریا ئه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی سپاڵی برده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرت.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی میرالیم پیانیچ گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی یانه‌ی سپاڵی میوانی تۆمار كرد، دواتر له گێمی دووه‌م كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌می یوڤی تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ خانمه‌پیره‌كه مسۆگه‌ر كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌وه‌ته‌ی مانگی شووباتی ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی بۆته 34 ساڵ به‌شداریی 25 یاری كردووه 20 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له كۆی 6 یاری ئه‌م وه‌رزه 5 بردنه‌وه، یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه و به 16 خاڵ پێشه‌نگی گرت، ئینته‌ر میلان به بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له دژی سامپدۆریا راسته‌وخۆ بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.