ئەلبوومی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم بڵاوکرایەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەلبوومێکدا بەشێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دیدگایەکی بۆ کابینەی نۆیەم دیاریکردبوو، کە بریتی بوو لە وەرچەرخانێکی ستراتیژی لە ئابوورییەکی تەنیا پشت بەستوو بە نەوت، بەرەو فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و گشتگیر.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەژێر دروشمی "دیدگا لە کرداردا" بڵاویکردەوە، کابینەی نۆیەم سەرەڕای قەیرانە دارایی و سیاسییەکان، توانیویەتی پتر لە 3,300 پڕۆژە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
ئەو پڕۆژانە خۆیان لە شۆڕشێکی گەورەی کەرتی رێگاوبان و گواستنەوە، دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاو لە رێگەی دروستکردنی سایلۆی گەورە و پۆند و بەنداوی نوێ و بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزار دەبیننەوە.
هاوکات، پڕۆسەی چاکسازی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان بەشێکی دیکەی ئەو هەنگاوانەن، کە لەو کابینەیەدا کاریان لەسەر کراوە.
بۆ بینی ئەلبومی پڕۆژەکان کلیک لێر بکە