به‌رپرسانی پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا داوای لێكۆڵینه‌وه له تره‌مپ ده‌كه‌ن
له هه‌وڵدان تره‌مپ له كار لابده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له 300 به‌رپرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه له كۆنگرێس بوونه، داوای لێپرسینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
دوای ئاشكرابوونی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان تره‌مپ و هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی، دیموكراته‌كانی كۆنگرێس له هه‌وڵدان تره‌مپ له كار لابده‌ن.
تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا فشاری خستووه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه له دژی كوڕێكی جۆ بایدنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بكاته‌وه، كه ركابه‌ری تره‌مپ ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له نامه‌یه‌كدا، داوایان كردووه، لێپرسینه‌وه له تره‌مپ بكرێت، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی قوڵه.
ئه‌وان باسیان له‌وه‌شكردووه، تره‌مپ، ده‌سه‌ڵات و سامانی به‌كارهێناوه بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
هه‌روه‌ها تره‌مپ په‌لكێشی ده‌ستی ده‌ره‌كی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ربداته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكاوه.
ئه‌گه‌رچی كۆشكی سپی له هه‌وڵدایه په‌رده‌پۆشی ئه‌و رووداوه بكات، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه كار بكات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له ده‌سه‌ڵات، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می بیل كلینتۆن روویدا، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئه‌نجوومه‌نی پیران دژی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی كلینتۆن وه‌ستایه‌وه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پیلوسی رایگه‌یاند، پێویسته لێپرسینه‌وه له تره‌مپ بكرێت و له ده‌سه‌ڵات دوور بخرێته‌وه.