توانای مێشكی به‌ساڵاچوویه‌كی عێراق كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
یه‌كێكه له زاناكانی بواری بیركاری
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاربه‌رانی عێراقی، چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچوویان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و هاووڵاتییه یه‌كێكه له زاناكانی بواری بیركاری و ده‌ستی هه‌بووه له پێشخستنی هێڵی ئاسمانی عێراق.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆیه‌كدا، خۆی باسی ده‌كات، ئه‌و زانایه ناوی جه‌میل حه‌مید ئیلیایه و شاره‌زای پزیشكی و بیركاری و ئه‌ندازیارییه و چه‌ندین بڕوانامه‌ی له‌و بوارانه هه‌یه.
هه‌روه‌ها باسیش له‌وه ده‌كات، كه ئامێرێكی درووست كردووه بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی و ئێستاش لێی سوودمه‌ندن.
له گرته‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌و به‌ساڵاچووه، كرداره‌كانی كۆ و دابه‌ش و لێكدانی بیركاری به شێوه‌یه‌كی ورد ده‌زانێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له سه‌رووی 80 ساڵه‌وه‌یه، به باشی ده‌توانێت ئه‌نجامی لێكدانی ژماره‌ی گه‌وره بدۆزێته‌وه.
عه‌لی خالیدی، یه‌كێكه له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: ئیلیا ته‌مه‌نی 85 ساڵه و له خانه‌ی به‌ساڵاچووانی ره‌شاد ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و له پێناو پێگه‌یاندنی خوشك و براكانیدا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه براكانی هه‌موویان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزن و له ده‌ره‌وه‌ی عێراق گیرساونه‌ته‌وه و ئیلیا له ئێستادا هیچ كه‌سێكی له عێراق نه‌ماوه.
#العراق_الجديد
— الورد الورد (@lnn9edfgt8HBj2Q) September 26, 2019
عالم من علما‌ء العراق جميل حميد إيليا
وهو يعيش في دار العجزة والمسنين لانه لا يجد لقمة العيش والسكن!!
يحمل عدة شهادات في الطب والهندسة والرياضيات ؟
وذو جهل ينام على الحرير
وذو علم مفارشه التراب
لك الله يا #عراق https://t.co/Vn7Py1LreZ pic.twitter.com/glVuXJkyOW