هۆشداری له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له نێوان عه‌ره‌بی هاورده و جووتیارانی كورد ده‌درێت
جووتیارانی كورد: زه‌وییه‌كانمان جێناهێڵین
K24- كه‌ركووك:
عەرەبە ھاوردەکان بە پاڵپشتی ئیدارەی سەپێنراوی کەرکووك و ھێزە عێراقییەکان، ھەوڵی سەرلەنوێ داگیرکردنەوەی زەوی و مووڵکی جووتیارانی کورد دەدەن لە گووندی شەناغەی سنووری شارەدێی سەرگەڕان، جووتیارانی کوردیش ڕەتیدەکەنەوە خاکی باب و باپیرانیان بۆ خەڵکی بێگانە جێبھێڵن و ھۆشداریش لە درووستبوونی شەڕ دەدەن، ئەگەر ھاتوو چارەسەری بنبڕی کێشەکە نەکرێت.
ئیبراھیم حەسەن، كه جووتیارێكی ناوچه‌كه‌یه و چەندین جار ھەوڵی داگیرکردنی زەوی و زارەکەی دراوە، بەڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ڕووبەڕووی سەرجەمیان بۆتەوە و ئامادە نییە خاكه‌كه‌ی بۆ بێگانه جێی بھێڵێت.
عەرەبە ھاوردەکان، ئەوانەی بە پشتگیری ڕژێمی پێشوو زەوی و مووڵك و ماڵی کوردیان داگیرکرد، ئێستا جارێکی دیکە دەیانەوێت جووتیارانی کورد ئاوارە بکەنەوە و دەست بەسەر زەویەکانیاندا بگرن، بەڵام سابیر عومه‌ر، كه جووتیارێكی دیكه‌ی كورده ده‌ڵێت: بە ھەموو شێوەیەك ئەمە ڕەتدەکەنەوە.
تاپۆ و بەڵگەنامەی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان لای جووتیارانی کوردە و دەیسەلمێنن، زەویەکان مووڵکی ئەوانە، بەڵام دەسەڵاتی ئێستا دانی پێدا نانێت و پشتگیری داگیرکاری عەرەبەکان دەکەن، جووتیارانی کوردیش ھۆشداری ڕوودانی شەڕ دەدەن و داوای نێوەندگیری یوئێن دەکەن و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، تا به‌سه‌ر ته‌رمی ئێمه‌دا ره‌ت نه‌بن رێگه به داگیركاران ناده‌ین.
سنووری شارەدێی سەرگەڕان لە ٤٢ گووند پێکدێ، ڕووبەره‌كه‌ی نزیکەی ١٢٠ھەزار دۆنم زەوی کێشەی لەسەرە و لەچوارچێوەی مادەی ١٤٠ی دەستوور چارەسەری بۆدانراوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق تائێستا خۆیان لە جێبەجێکردنی دەدزنەوە.
H.B