گرووپێكی "سواڵ"ی جیاواز و ده‌گمه‌ن ده‌ستگیرده‌كرێن
ته‌كنیكێكی نوێ و جیاوزیان به‌كارهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
له به‌غدا گرووپێكی جیاواز و نوێی سواڵكردن ده‌ستگیركراون، كه خۆیان خستووه‌ته به‌رده‌م ئۆتۆمبێل، بۆ ئه‌وه‌ی پاره له شۆفێره‌كه‌ی بستێنن.
به گوێره‌ی دانپێدانانی ئه‌و گرووپه 4 كه‌سییه، كه پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بڵاویكردووه‌ته‌وه، 15 كرده‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، كه تێیدا به شێوه‌یه‌كی له شێوه‌كان خۆیان ده‌خسته به‌رده‌م ئۆتۆمبێل، یان خۆیان به ئاوێنه‌ی لایه‌كان داداوه، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه خواره‌وه و شۆفێره‌كه بۆ یارمه‌تیدان و گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه بێته خواره‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا، به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌چنه نه‌خۆشخانه، له رێگه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه ده‌كرد و له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ی دیاریكراو، له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌هاتنه خواره‌وه.
وه‌ك له دانپێدانانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێكیان له به‌رامبه‌ر 300 بۆ 400 هه‌زار دینار، ئاماده بووه ده‌ستی خۆی بشكێنێت و بیپێچێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سیناریۆ فێلبازییه‌كه‌یان سه‌ر بگرێت.
ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردووه، داوای كردووه به ده‌ستی شكاو خۆی له ته‌نیشت ئۆتۆمبێله‌كان بدات و خۆی به‌رداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه دابه‌زێت، له‌و كاته‌شدا ئه‌وان به شۆفێره‌كه ده‌ڵێن: "ئه‌وه برامانه و ده‌بوایه پاره بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ستی په‌یدا بكه‌ین و نیمانه"، له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌شدا شۆفێره‌كان پاره‌یان پێداون.
وه‌ك دانیپێدا ده‌نێن، له ماوه‌ی مانگێكدا، دوو جار ده‌ستی شكاندووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه، كه سه‌رخۆش بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازار نه‌كات.
ئێستا ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له كه‌رتی ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراون.
ئ. م