بۆیەکەمجار پاڵەوانێتی ئاسمانی عەرەبی لە کوردستان دەکرێت
ساڵی رابردوو بە بەشداریی یاریزانانی کوردستان لە مەغریب بەڕێوەچوو
بۆیەکەمجار پاڵەوانێتی ئاسمانی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 12 وڵاتی عەرەبی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکەن.
کوردەوان نەقشبەندی، ئەندامی فیدراسیۆنی یاریی ئاسمانی عێراق لە لێدوانێکی بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای ئەوەی رەزامەندییبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشمان وەرگرت، کۆتایی ئەمساڵ پاڵەوانێتی ئاسمانی عەرەبی بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێ دەکەین یاریزانی زیاتر لە 12 وڵاتی عەرەبی بێنە کوردستان و بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە بکەن.
ساڵی رابردوو پاڵەوانێتی ئاسمانی عەرەبی لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەچوو، کە هەڵبژاردەی عێراقیش بەشداریی تیادا کرد و زۆربەی یاریزانانی هەڵبژاردەکەش کوردبوون.
