سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی چینی میللی دەکات
چین بە گرنگییەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 29/9/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە نی روچی کونسوڵی گشتی چینی میللی لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین کرا و کونسوڵی گشتی چینی میللی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هانی کۆمپانیا چینییەکانیش دەدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن. گوتیشی بەمزووانە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر دەکرێتەوە و بەشی زمانی کوردیش لە زانکۆی بێژینگ دەکرێتەوە.
هەروەها کونسولی چینی میللی جەختی لەوە کردەوە کە لەو پرۆژە ستراتیجییانەی کە لە ئەنجامی سەردانی ئەمدواییەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چین رێککەوتنی لە بارەوە کرا ، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی گرنگیدانی وڵاتی چینی بە هەرێمی کوردستان کرد لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا.

سهرچاوه: GOV.KRD