سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق دەکات
باڵیۆزی یۆنان: ههرێمی كوردستان فاكتهرێكی گرنگی سهقامگیرییه له ناوچهكه
K24- ههولێر:
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٩/٢٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس، کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا.
باڵیۆزی یۆنان باسی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد، وەك فاکتەرێکی گرنگ لە سەقامگیریی ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا، له کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکات.
29 ئەیلوول 2019
سهرچاوه: GOV.KRD
H.B