سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات
گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان وقەتەر کرا
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 29/9/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خالد حەمەد ئەلسولەیتی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەک خاوەنکاری قەتەریش ئامادەی بوون. گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان وقەتەر کرا.
باڵیۆزی قەتەر ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
سهرچاوه: GOV.KRD