بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان له فراكسیۆنه‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه
په‌رله‌مانتاران ده‌توانن فراكسیۆنی نوێ دروست بكەن
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 91 پەرلەمانتار 16 مادەی لە پەیرەوی ناوخۆی هەموار کردەوە و، یەکێك لە مادە هەموارکراوەکان تایبەتە بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە دەبێت یەکێك لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئافرەت بێت.
هاوكات بەگوێره‌ی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بۆ لەمەودوا پەرلەمانتار ئازاد دەبێت له‌وه‌ی لە فراکسیۆنەکەی دەمێنێتەوە یان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی.
لە بارەی لیژنە هەمیشەیەکانیش، پەرلەمان مادەکەی بەو شێوە هەموار کردەوە، کە لێژنەکان لە 15 لیژنەی هەمیشەیەوە بۆ 19 لیژنە زیادکران.
هەمواری ئەم مادەیە کێشە ناوخۆییەکانی جووڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێی قوڵتر کردەوە، بە جۆرێك فراکسیۆنەکەی دابەشی دوو بۆچوون كردووه، سیروان بابان، پەرلەمانتارێکی نارازی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ش باس كێشه‌كانی حزبه‌كه‌ی و چارەنوسی فراکسیۆنەکەیان دوای ئه‌و هه‌مواره ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان رێگەی بۆ فراکسیۆنی نەوەی نوێ خۆشکرد، هاوشێوەی عێراق، لە پەرلەمانی کوردستانیش به‌سه‌ر دوو فراکسیۆندا دابه‌ش ببن، پێشبینیش دەکرێت، لە داهاتوودا چەندین پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانیان جیاببنەوە و فراکسیۆنی دیکە دابمەزرێنن.
H.B