ئەو كێڵگانە دادەخرێن كە بە ئاوی پیس سەوزە و میوە بەرھەمدێنن
"تەندروستی ھەولێر داوای داخستنی كردون"
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ لیژنەكانی قیمقامیەتی ھەولێر بە ھاوكاری ھێزەكانی پۆلیس، ھەڵمەتێكیان بۆ داخستنی ئەو كێڵگانە دەستپێكرد كە بە ئاوی پیس سەوزە و میوە بەرھەم دێنن.
رێناس عەلی، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "پێشتر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاندووە كە بەرھەمھێنانی سەوزە و میوە لەو كێڵگانە تەندروست نییە و دواتر بە نووسراوی فەرمی داوای داخستنی ئەو شوێنانەی كردووە".
رائید زمناكۆ محەمەد، سەرپەرشتیاری لیژنەكانی قایمقامییەت بە كوردستان24ی گوت: "لە چەند رۆژی رابردووش 17 كێڵگەی بەرھەمھێنانی سەزەو میوە لە دەوروبەری ھەولێر داخراون و ئەمڕۆش چەند كێڵگەیەكی دیكە دادەخەین و ھەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت".
ھ.م









.jpg)
