پارتی و یهكێتی و گۆڕان ئامادهن بۆ كۆبوونهوهی سێقۆڵی
بهرپرسێكی گۆڕان: كێشهكان به گفتوگۆ چارهسهر دهكرێن
H.B
هەرسێ لایەنی سیاسی پارتی، یەکێتی و گۆڕان ئامادەن بۆ کۆبوونەوەی سێقۆَڵی, بەرپرسێکی باڵای گۆرانيش ئاشکرای دەکات کۆبوونەوەی سێقۆڵی بۆ چارەسەری کێشەکان و رێکخستنی یەك گوتاری هەرێمی کوردستان بەرامبەر عێراق گرنگە، له بهرامبهریشدا بهرپرسێكی پارتی جهخت دهكاتهوه: کەی گۆران و یەکێتی ئامادەبوون، ئێمە کێشەمان نیە. هاوكات یەکێتیش چاوەرێی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ گۆڕان دەکات.
بزوتنەوەی گۆڕان كه ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەربڕیوە، جهلال جهوههر، ئەندامی خانەی راپەراندنى ئهو بزووتنهوهیه كۆبوونهوهكه بە گرنگ دەزانێت بۆ چارەسەری کێشەکان و دەشڵێت: لەگەڵ پارتی و یەکێتی بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە قسەمان کردووە.
لهكاتێكیشدا ململانێی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لە سلێمانی یەکێکە لە کێشە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، كه ماوەی چەند ساڵێکە ئەم دوو لایەنەی لێك دوور خستووهتهوه، یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی پێش کۆبوونەوەی سێقۆڵی بە دووقۆڵی لەگەڵ یەکێتی کۆببێتەوە بەڵام گۆڕان تا ئێستا ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیە نییە.
هاوكات بڕياره بەشێکی زۆری کێشەکان لەو کۆبوونەوە سێقۆڵیە هەوڵی چارەسەریان بۆ بدرێت بۆ رێکخستنی یەك گوتاری هەرێمی کوردستان بەرامبەر عێراق و چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووری فیدراڵی عێراق، بڵند ئیسماعیل، ئهندامی سهركردایهتی پارتیش ئاشکرای دەکات، هەرکاتێك ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت حزبهكهی ئامادەی دەبێت.
پێشبینی دهكرێت ئەو کۆبوونەوە سێقۆڵییە ببێتە رێگاخۆشكهرێك بۆ چارەسەری کێشەکان لە هەرێمی کوردستان و دروستکردنی یەك هەلوێستی هەولێر بەرامبەر بەغدا، هۆکارێکیش دەبێت بۆ خاوکردنەوەی ململانێی نێوان گۆڕان و یەکێتی لە شاری سلێمانی.
H.B