تا ئێستا بهشێك له پۆستهكانی حكوومەتی عێراق پڕنهكراونهتهوه
نزیكهی ساڵێك بهسهر پێكهێنانی حكوومهتی عێراق تێدهپهڕێت
K24 - سلێمانی
نزیكەی ساڵێكه حكوومەتی عێراق پێكھاتووە، بەڵام تا ئێستا سەدان پۆستی پلە باڵا و تایبەت ماون لەناو دامودەزگاکانی حكوومەتی عێراق، کە بەشی ھەرێمی کوردستانن و تا ئێستا پڕ نەكراونەتەوە، پەرلەمانتارێک دەڵێت "پێش کۆتایی ھاتنی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە پەرلەمانی عێراق دەنگیان لەسەر دەدرێت".
کێشە کەڵەکەبووەکانی ساڵانی رابردووی نێوان ھەولێر و بەغدا، ھۆکاری سەرەکین بۆ ئەوە ئەوەی ئەو پۆستانەی بەر کورد دەکەون بەخێرایی پڕنەکرێنەوە ھۆکارێکی دیکەش کاتێک کوردێک لە پۆستیکی باڵا دوورخراوەتەوە، لایەنە عەرەبییەکان ئەو پۆسانەیان بەوەکالەت پڕکردوەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی بەشێکیان تائیستا یەکلانەکرابێتنەوە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتری ھەولێر و بەغدا بۆ رێكکەوتن، وادەی یەکلایی کردنەوەی ئەو پۆستانەش نزیکە.
کۆتایی مانگی تشرینی ئەمساڵ وادەی پەرلەمان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی پلەتایبەت و بەوەکالەتەکان لە عێراق کۆتایی دێت و سەرۆکوەزیرانیش چاوەڕێیە، ئەو وادەیەی بۆ درێژبکرێتەوە. لیژنەی چاودێریکردنی بەرنامەی کارەکانی حکوومەت لە پەرلەمانیش رەتیدەکاتەوە كە مۆڵەتی زیاتر بە سەرۆکوەزیران بدەن، چونکە بەبڕوای لیژنەکە ئەو کارە نایاساییە.
ھ.م