عێراق كونسۆڵخانه‌كه‌ی له ئێران داده‌خات
تا تاران داوای لێبوردن له به‌غدا نه‌كات عێراق كونسۆڵخانه‌كه‌ی له مه‌شهه‌د ناكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران دوو فه‌رمانبه‌ری كونسۆڵخانه‌ی عێراقیان له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستگیركرد و ئه‌شكه‌نجه‌یاندان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به بڕیارێك كاره‌كانی كونسۆڵخانه‌ی له شاری مه‌شهه‌د هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی كونسۆڵخانه‌ی عێراقی له شاری مه‌شهه‌د ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو فه‌رمانبه‌ری كونسۆڵخانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه له شاری مه‌شهه‌د رووبه‌ڕووی سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانیكردن بوونه‌وه".
وه‌ك له میدیا عێراقییه‌كانیشه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌و مه‌رجه بڕیاری كردنه‌وه‌ی كونسۆڵخانه ده‌رده‌كات، كه كۆماری ئیسلامی داوای لێبوردن له عێراق بكات.
پێشتر به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كونسۆڵخانه‌ی عێراقی له شاری مه‌شهه‌د، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرابوو، دوای ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی دوو فه‌رمانبه‌ری كونسۆڵخانه‌ی عێراق له شاری مه‌شهه‌د له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه، دواتر ئه‌و دوو فه‌رمانبه‌ره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون و زیندانی كراون.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندرابوو، ئێران به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و دوو فه‌رمانبه‌ره، داوای كه‌فاله‌ی مادی له كونسۆڵخانه‌ی عێراق كردووه.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌مه چه‌ندین حاڵه‌تی هاوشێوه‌یه له ئێران به‌رامبه‌ر عێراقییه‌كان تۆماربكرێت، دوایین حاڵه‌تیش له 18ی ئابی ئه‌مساڵ بوو، كاتێك ئه‌فسه‌رێكی ئێرانی له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د ئافره‌تێكی عێراقی له ته‌مه‌نی په‌نجاكانی ئه‌شكه‌نجه‌دا و ئه‌و رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B