به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی یادی رۆژی نیشتمانی كۆریای باشوور له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌

كۆریای باشوور بۆ هه‌رێمی كوردستان: هه‌رگیز ئێوه‌ له‌ بیر ناكه‌ین و ئێمه‌ دۆستی ئێوه‌ین

K24- هه‌ولێر:

به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی ناوخۆ و بیانی، یادی رۆژی نیشتمانی كۆریای باشوور له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

كۆریای باشوور و هه‌رێمی كوردستان و مێژوویه‌كی درێژییان له‌ هاوكاری و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیش دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، كۆریای باشوور له‌ رێگه‌ی تیپی زه‌یتوون توانی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان له‌ زۆر بواردا بكات.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی یادی رۆژی نیشتمانی كۆریای باشوور له‌ هه‌ولێر، كونسوڵی كۆریای باشوور شیعرێكی به‌ كوردی خوێنده‌وه‌.

له‌ شیعره‌كه‌یدا، كونسوڵی كۆریای باشوور، به‌ ده‌نگێكی به‌رز، گووتی: هه‌رگیز ئێوه‌ له‌ بیر ناكه‌ین و ئێمه‌ دۆستی ئێوه‌ین، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور.

H.B