هەولێر و بەغدا سێ بژاردەیان لە بەردەمە و لهسهر یهكێكیان رێكدهكهون
لەم نزیکانە شاندێکی باڵا دەچێتە بەغدا
K24 - ههولێر:
هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەسەر پرۆژە یاسای بودجە و نەوت، سێ بژاردەیان لە بەردەمە بۆ گفتوگۆکردن، بڕیاردەری لێژنەی وزە و سامانە سرووشتیيەکانيش ئاشکرای دەکات، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاندووه لەم نزیکانە شاندێکی باڵا دەچێتە بەغدا و یەکێك لەو سێ بژاردانە یەکلادەکەنەوە.
لە هەولێر ئەندامانی لێژنەی نەوت و سامانە سرووشتيیەکان و دارایی لە هەردوو پەرلەمانی کوردستان و عێراق، وەك هەنگاوێك بۆ لێکتێگەشتن لەسەر پرۆژە یاساكه، گفتوگۆ لە بارەی چۆنیەتی دانانی پرۆژە ياساى بودجەی 2020 دەکەن، لە نێوان هەردوو حکوومەتیش سێ بژاردە لە بارەی بودجە و نەوت گفتوگۆیان له بارهوه دەکرێت.
ئەندامێكی لێژنەی دارايی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات سێ بژاردەکە لە نێوان هەولێرو بەغدا بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە و هەردوولا لە هەوڵدان باشترین بژاردە هەڵبژێرن.
گفتوگۆکانی هەولێرو بەغدا بەهۆی نزیکی ناردنی پرۆژە بودجەی 2020 عێراق بۆ پەرلەمان چڕ بووتەوە بەهێزترین بژاردەش كه لە نێوان هەولێرو بەغدا باس دەکرێت ئەوەیە هەولێر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت له رێگهی سۆمۆ ههنارده بكات، بەڵام هەولێر مەرجی هەیە.
به گوێرهی زانیارییهكانیش، دوو بژاردهكهی ئهوهیه، كه ههولێر 250 ههزار له رێگهی سۆمۆ بنێرێت، له بهرامبهردا بهغدا، دهستحهقی كۆمپانیاكان و قهرزهكان بداتهوه، بژاردهی سێیهمیش ئهوهیه، وهكو ئێستا بمێنێتهوه.
بەپێى زانياریيەکان بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 10، پرۆژە یاسای بودجەی 2020 بنێردرێتە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، بۆ ئەم مەبهستە هەردوولا لە گفتوگۆدان، پێش ناردنی پرۆژە یاساكه بۆ پەرلەمان بگەنە رێککەوتن و سێ بژاردەکەش لە نێوان هەردوولا بۆچوونی جیاوازیان لەسەر هەیە.
ئ. م